رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکووک، لە کاتی سەیراندا لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە سنووری ناحیەی پردێ خنکا و دواتر تەرمەکەی دەرهێنرا.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو گەنجە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی بە مەبەستی سەیران چوونەتە لای بەنداوەکە لە ناحیەی پردێ، بەڵام لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.
بە گوتەی سامان یابە، گەنجەکە ناوی (ئالان خالید)ـە و لە دایکبووی ساڵی 2007ـە.
گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک گوتی: دوای رووداوەکە، تیمی رووبارەوانیی پردێ گەیشتوونەتە شوێنی دیاریکراو و توانیویانە تەرمەکەی لە ئاوەکە دەربهێنن و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ