سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان تایبەتمەندیی خۆی پاراستووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ناوچەکەدا گرژی هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان ئارامە و تایبەتمەندیی خۆی پاراستووە.
 
رۆژی هەینی 27ی شوباتی 2026 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بە دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ناوچەکەدا گرژی و نائارامی هەیە. راستە هەرێمی کوردستان بەشێکە لەو ناوچەیە، بەڵام تایبەتمەندیی خۆی پاراستووە."
 
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەڵێت، "هەرێمی کوردستان ئارامە و هیچ نیگەرانییەک نییە. هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە هۆکارن بۆ ئەم ئارامییە."
 
سەفین دزەیی باسی لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و گوتی، "ترافیکی دیپلۆماسی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە هێورکردنەوەی دۆخی سووریا."
 
ئەو قسانەی سەفین دزەیی، لەکاتی پیاسە و گەڕانێکیدا بوو هاوشانی نوێنەر و کۆنسووڵەکانی بەشێک لە وڵاتان بەنێو شاری هەولێر.
 
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی، "ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئێمە ئەوەیە، هەموو نێردە دیپلۆماسییەکان ئارامیی هەولێریان بەلاوە گرنگ و خۆشە."
 
 
پارێزگاری هەولێر لەبارەی نێردە دیپلۆماسییەکانەوە دەڵێت، "یەکێک لە ئامانجی نێردە دیپلۆماسییەکان لێرە پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و گەشتیارییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسمانی دهۆک. وێنە: رووداو

ئاماری بارانبارین بڵاوکرایەوە، زۆرترینی لە شێلادزێ بووە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری بارانبارینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە شێلادزێ باریوە لە پارێزگای دهۆک کە 56 ملیمەترە. بە گوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.