رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتا، بێ تابلۆکان، هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست ئاگادار دەکاتەوە کە بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو کەسانە دەتوانن تاوەکو 1-4-2021 سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لە هاتووچۆی هەولێر بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان.
دەوامی رۆژانە لە کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 06:00ـی ئێوارە دەبێت. فازڵ حاجی دەڵێت، "هەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر بڕیارێک کە لەداهاتوو بدرێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە."
لە 4ـی ئاداری ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا داوای لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە پشکنین بکەن، ئەوەش "بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامادەکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ."
پشکنینەکە لە 7ـی ئادار دەستی پێکردبوو و بڕیاربوو لە 25ـی ئادار کۆتایی بێت.
بەپێی ئامارە نافەرمیەکان زیاتر لە 60 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەن. لە ماوەی دوو هەفتەی سەرژمێریکردن لەم مانگەدا، نزیکەی 15 هەزار کەس ئۆتۆمبێلەکەی سەرژمێری کردووە. دوای زانینی ژمارە و جۆریان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت.
ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری پلاندانان و ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دوای ئەوەی کە ژمارەمان زانین و زانیمان جۆر و کوالێتییان چییە، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی شارەکاندا دەست بە کۆبوونەوە دەکەین. چ شتێک باش بێت و بنبڕ بێت ئەو بڕیارە دەدەین."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ