رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەممار حەکیم دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا بۆ عەممار حەکیم هاتووە: "بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی رەوتی حیکمە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. داواکارین لە خودای گەورە هەمیشە سەرکەوتوو و رێنوێنیکارتان بێت."
رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەمڕۆ کۆنگرەی گشتیی خۆی بەست و تێیدا بە کۆی دەنگ، عەممار حەکیم وەک سەرۆکی رەوتەکە بۆ خولێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.
عەممار حەکیم کە لە ساڵی 2017ـەوە رەوتی حیکمەی دامەزراندووە، یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی نێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.
ئەم پیرۆزباییە لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ناڕەزایەتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ