قایمقامی کەرکووک دوای ئەوەی بە دار، بەرد و ئاسن هێرشی کرایەسەر: 7 کەس دەستگیر کراون

18-04-2026
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
فەلاح یایچی، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک دوای بریندارکردنی
فەلاح یایچی، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک دوای بریندارکردنی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چەند کەسێکی دانیشتووی گەڕەکی خەزرا، بە دار، ئاسن و بەرد هێرشیان کردە سەر فەلاح یایچی، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک بە وەکالەت و برینداریان کرد.
 
لەسەر سکاڵای فەلاح یایچی، 7 کەس لە هێرشکاران دەستگیر کراون و هێشتا 5ی دیکەش ماون دەستگیر بکرێن، لە سکاڵاکەی فەلاح یایچی دا هاتووە، هێرشکاران "چەکیشیان بەکارهێناوە."
 
فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکووک بە وەکالەت رایگەیاند، "لەکاتی کارکردنی لیژنەی لابردنی زێدەڕۆییەکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی زێدەڕۆیی دەکەن هەڵسان بە دەستدرێژی بۆسەر من و هێزە ئەمنییەکان و هەموو تیمەکانی لابردنی زێدەڕۆیی، لە ئەنجامدا 7 کەس لەوانە دەستگیر کران کە دەستدرێژییان کرد و رەوانەی دادگە کران. ئێمە بۆ ئەرکی فەرمی دەرچووبووین بە پشتبەستن بە بڕیاری 150ی لابردنی زێدەڕۆیی."
 
فەلاح یایچی سەرۆکی لیژەنەی لابردنی زێدەڕۆییە، بۆ رێگریکردن لە دروستکردنی خانوو بە زێدەڕۆیی چووبووە ئەو گەڕەکە. یایچی تورکمانە و 9 ساڵە قایمقامی کەرکووکە.
 
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، "دەستدرێژیکردن بۆ سەر قایمقامی کەرکووک لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی فەرمی بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لە کەرکووک رووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو کەمکردنەوە و سەرکۆنەکردنی یاسا و دامودەزگا ئەمنی و حکومیەکانە لە کەرکووک و بە شێوەیەکی ئاسایی تێناپەڕێت، دەستگیرکراون و پشت بە خوا دادگا سزایان دەدات."
 
پۆلیسی کەرکووک خەندەقی بە چواردەوری ئەو زەوییەدا هەڵکەند کە خەڵکی ئەو گەڕەکە بەنیازبوون بە زێدەڕۆیی خانووی لەسەر دروستبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسیاسێڵ.

ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.