سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا: دۆخەکە هەستیارە و گرنگە هەڵبژاردن بکرێت

27-03-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. هەردوولا باسیان لە "هەستیاریی دۆخەکە" کرد و جەختیان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.
 
کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، لە هەولێر کرا. نێچیرڤان بارزانی و ستيڤن هيچن باسیان لە هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسيان له‌ هه‌ستياريى دۆخه‌كه‌ و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا "هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن."
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌ 2024/3/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
 
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و باسيان له‌ هه‌ستياريى دۆخه‌كه‌ و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
 
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.