رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە پارێزگای خارپێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و پارێزگای دیلۆک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویاندا.
بوومەلەرزەکەی پارێزگای خارپێت کاژێر 9:09 ئەمشەو 27-4-2025 روویداوە و زیاتر لە ناوچەی سیڤریجە هەستی پێکراوە. قووڵایی بوومەلەرزەکەی خارپێت بە 11.3 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
نومان هاتیپئۆغڵو، پارێزگاری خارپێت رایگەیاند، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان روویداوە. بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی ئامەد، سەمسوور، رووها و مەڵەتی هەستی پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ