بەفر بەرزاییەکانی ئەردەخان و قەرسی سپیپۆش کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ناوچە بەرزەکانی هەردوو پارێزگای ئەردەخان و قەرس لە باکووری کوردستان، بەفرێکی زۆر باریوە و تیمەکانی رێگەوبان بەردەوامن لە راماڵینی.
 
لە ئەردەخان، ئەو بارانە بەخوڕەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە، لە ناوچە بەرزەکاندا بووە بەفر. لە هەندێک شوێن زیاتر لە مەترێک بەفر کەڵەکە بووە. خانووەکانی هاوینەهەواری سەر رێگەی ئەردەخان – شاڤشات بە تەواوی بە بەفر داپۆشراون.
 
لە ناوچە بەرزەکانی قەرسیش بەفر باریوە و گوندەکانی سپیپۆش کردووە. دیمەنی گوندەکان لە رێگەی درۆنەوە تۆمارکراون.
 
تیمەکانی لقی 183ـی رێگەوبان، لەسەر رێگەکانی تورکگۆزو-پۆسۆف-دامال و هەروەها شاڤشات و ئاردانوچ، سەر بە پارێزگای ئەردەخان دەستیان بە راماڵینی بەفر کردووە.
 
تیمەکان، جگە لە راماڵینی بەفر، کاری فراوانکردنی رێگەش لەسەر رێگەی ئەردەخان-شاڤشات دەکەن، کە شارەکە بە دەریای رەشەوە دەبەستێتەوە.
 
لەکاتی کارکردندا، چەندین هەرەسی بچووکی بەفر روویانداوە و هاتوچۆ لەسەر رێگەکە بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەڕێوەدەچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە