لە ناوچەیەکی باکووری کوردستان چەند بڕیارێک سەرنجڕاکێش بۆ ئاسانکردنی ژنهێنان درا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شەش گوندی ناوچەیەکی باکووری کوردستان بڕیاردرا بەهۆی گرانیی نرخی کرێوە بووک عەزیەی بووکێنی لەبەر نەکات. هەروەها لە ماڵباتی هەردوولا تەنیا سێ کەس بچنە ئارایشتگە. سەرچۆپی لە ژنان قەدەخە کراوە و راشگەیێندراوە، نابێ بەناوی دیارییەوە هیچ بە ماڵی زاوا بکڕدرێ.
 
لە قەزای قلابانی سەر بە پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان، گەورەپیاوانی شەش گوندی عەشیرەتی مەندیکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی چەند بڕیارێکیان دەرکرد و رایانگەیاند: "پێنج مسقاڵ زێڕ زیاتر بۆ بووک نەکرێت".
 
لە خاڵێکی سەرنجڕاکێشی بڕیارەکاندا هاتووە، بۆ ئاهەنگی بووک گواستنەوە، جلی تایبەتی بووکێنی (عەزی سپی یان بەدلەی بووکێنی) لەبەر نەکات، ئەوەش بەو هۆکارەی بەکرێگرتنی ئەو جلەی بووک نرخی بەرزە.
 
لە بڕیارێکی دیکەدا بێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بکرێتەوە راگەیێندراوە، "رێگە نادرێ ژنان سەرچۆپی بگرن".
 
هەروەها راگەییندراوە، پێویست نییە لە پشتی بووک و زاواوە هیچ ستاندێکی تایبەت بۆ جوانکاری دابنرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، "لەلایەن ماڵباتی بووک و زاواوە بە هەردوولا نابێ زیاتر لە سێ کەس لەگەڵ بووک بچنە ئارایشتگا". ئەوەش بەهۆکاری بەرزیی نرخی رازاندنەوەی خانمان.
 
لەکاتی خوازبێنیدا نابێ شیرینی بکڕدرێ. پێش ئاهەنگی گواستنەوە بەناوی دیاریکردن و نیشانکردنەوە نابێت هیچ دیارییەک بکڕدرێ. ئەوەش دووی دیکە لە بڕیارەکانن بۆ ئاسانگاریی پێکهێنانی هاوژینی لەو ناوچەیەی باکووری کوردستان.
 
لە کۆبوونەوەی پیاوماقووڵانی ئەو ناوچەیەدا نرخ بۆ تیپی میوزیک دیاریکراوە کە نابێ لە هەزار و 340 دۆلار زیاتر بێت. هەروەها نابێ نرخی کامێرای وێنەگر لە 670 دۆلار زیاتر بێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ لە 75%ی سزای نشینگە بۆ بیانییەکان خۆشدەبێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەت هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ ئەو بیانییانە دەرکرد کە بە فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و کێشەی نشینگەیان هەیە؛ بەپێی بڕیارەکە تەنیا 25%ی سزاکانیان لێ وەردەگیرێت