رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەدی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکەس بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 27-06-2023 لە گەڕەکی تیلڤەری شارۆچکەی چنار روویدا. مەزڵووم ساریگول، تەمەن 29 ساڵ، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە. بە هۆکارێکی نادیار ئۆتۆمبیلەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و لە رێگەی سەرەکییەوە بەرەو نشێو وەردەگەڕێت. لە رووداوەکەدا شۆفێرەکە بەناوی مەزڵووم ساریگول گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی شۆفێرەکە گواسترایەوە بۆ دادپزیشکی و بریندارانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی و خرانە ژێر چاودێریی پزیشکەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە. 1919 لەو رووداوانە گیانلەدەستدانی تێدا هەبووە. هەروەها لە 195011 رووداودا برینداربوون تۆمارکراوە. لەو رووداوە هاتووچۆیانەی ساڵی 2022 بە گشتی 2282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291151 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ