لە دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

27-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لە فولکەیەکی نزیک لە تونێلی شارەکە وەگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
 
موقەدەم جاسم ئالیخان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، بارهەڵگرێک کە میوەی بارکردووە لە دوای دەرچوونی لە تونێلی دەربەندیخان و لە نزیک فولکەی پەریی دەریا، بەهۆی قورسیی بارەکەیەوە وەرگەڕا."
 
گوتیشی :"تەنیا شۆفێری بارهەڵگرەکە برینداربووە و برینەکەی قورس نییە، بەڵام گەیێندراوەتە نەخۆشخانە."
 
فولکەی پەریی دەریا لە قەزای دەربەندیخان کەوتووەتە خوار تونێلەکە و لە دەروازەی شارەکەدایە. رێگەیەکی لێژە و بەهۆیەوە چەندینجار رووداوی هاتووچۆ لەوێ روویداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە