مەسرور بارزانی و باڵیۆزی پاکستان تاوتوێی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر دەکەن

27-08-2024
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و باڵیۆزی پاکستان لە عێراق.
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و باڵیۆزی پاکستان لە عێراق.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی پاکستان لە عێراق تاوتوێی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکە "لە داهاتوودا" لە هەولێر دەکەن. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە27ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، "گفتوگۆ لەبارەی دۆخی رەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا کرا."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە