وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: لە 10 رۆژدا نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتییان وەرگرتووە

27-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان خێراترە لە ساڵی پار و تەنیا لەماوەی 10 رۆژدا 204 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەندبوون.
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان بۆ وەرزی زستان، رایگەیاند: "ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بووە."
 
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە تەنیا لە ماوەی 10 رۆژدا 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتر نەوتیان بەسەر نزیکەی 203 هەزار و 953 خێزان دابەشکردووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە.
 
سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
 
لەبارەی بودجەی ئەو نەوتەوە کە دابەشدەکرێت، وەزارەتەکە روونیکردەوە: "بودجەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی لە بەرانبەر 100 هەزار دینار پێدەدرێت."
 
ساڵی رابردوو، زۆرترین نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا، کە زیاتر لە 31 ملیۆن لیتر بوو، لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی زیاتر لە 24 ملیۆن لیتر، لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجەش زیاتر لە 639 هەزار لیتر نەوت دابەشکرا. 
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەزری سەرما نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە هاویندا بەرمیلێک نەوت بە 125 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بە 200 هەزار دینارە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."