تورکیا سنووری دێرکی بۆردوومانکرد و فەرماندەیەکی هەسەدە گیانی لەدەستدا

27-10-2023
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردە سەر دێرک لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان فەرماندەیەکی هەدەسەیە.
 
بەگوێرەی زانیارییە خۆجێیەکان لە رۆژئاوای کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 27-10-2023 سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر دێرک لە رۆژئاوای کوردستان و فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی بە ناوی شبلی شبلی، گیانی لەدەستداوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ژن و منداڵێکیش برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
 
شبلی شبلی، فەرماندەی هەسەدە، دوای ئەوەی لە ماڵ دەردەچێت، تورکیا بە درۆن دەیکاتە ئامانج. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندجارێک هەوڵی کوشتنی ئەو فەرماندە سەربازییەی هەسەدە درابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە