رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرووە کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆلەوە داواکراوە.
رۆژی دووشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2023، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ف. ج. ک.) دەستگیرکرا."
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، تۆمەتبارەکەن لەدایکبووی ساڵی 1988ـە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتبارەکە کوردی رۆژهەڵاتی و کوردستانە، لەساڵی 2017 لە شاری پیرانشار کەسێکی کوشتووە و بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵهاتووە. دەشڵێت، لە دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارەکە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و "دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ