رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "به تووندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييه‌کەی" سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، "هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە رایگەیاند، "ئه‌رک و به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و رێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى".
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-11-2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە رایگەیاند، "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە تێوەگلاون لەم کردەوە ناڕەوا و ترسنۆکانەیەدا".
فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەیە".
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ