نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

27-12-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە 27-12-2023 دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی. هەروەها نرخی زێڕ بۆ دوو هەزار و 65 دۆلار بەرزبووەوە. 
 
هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 40 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە دووبارەبوونەوەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان بە رێژەی 2٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
ئەگەری کەمکرنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە. هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لەبەر نیگەرانییە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە دەریای سوور بە رێژەی 3٪ بەرزبووەوە.
 
جۆن کیلدۆف، شرۆڤەکار و دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری 'ئیگەین کاپیتاڵ' لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چەندین مەترسیی جیۆسیاسی هەیە کە کاریگەریی کردووەتە سەر گواستنەوەی نەوت." 
 
رۆژی سێشەممە، حوسییەکانی هاوپەیمانیی ئێران دووبارە هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی و بەرپرسیارییەتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاند.     

 

نرخی زێڕ بۆ 2065 دۆلار بەرزبووەوە 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە و بە 2065 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 
 
رۆژی سێشەممە، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، نرخی زێڕ تاوەکو 2070 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە دوایین ساتی مامەڵەکاندا گەڕایەوە بۆ نزیکەی 2053 دۆلار. 
 
پێنوێنی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی جیهان دەپێوێت دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە پێنج مانگی رابردوودا، هۆکارەکەشی پێشبینی بازرگانانە بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. 
 
کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا.  
 
بەپێی شرۆڤەکاران، لە بازاڕی زێڕ ئاراستەی نرخەکان هێشتا بەرەو بەرزبوونەوەی زیاترە. 
 
لە رووی تەکنیکییەوە، ئەگەر نرخی زێڕ دووبارە ئاستی 2070 دۆلار بشکێنێت بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانێت بگاتە 2100 دۆلاریش. بەپێچەوانەوە نرخی زێڕ ئەگەری دابەزینی بۆ ئاستی 2050 دۆلار و 2030 دۆلار هەیە.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.