نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ زه‌كه‌ريا عه‌بدوڵڵا ده‌كات

27-12-2023
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی کۆچی دوایی دایکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵاوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ئەو هونەرمەندە و بنەماڵەکەیان دەکات. 
 
رۆژی چوارشەممە، 27-12-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کردووە و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕیوە. 
 
بە گوێرەی پرسەنامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، زەکەریا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە. 
 
زەکەریا عەبدوڵڵا، هونەرمەندێکی بەنێوبانگی کوردە لە 1976 لە هەولێر لە دایکبووە، یەکەم ئەلبومی گۆرانییەکانی لە ساڵی 1998 بەناوی "تۆ هاتی" بڵاوکردەوە، بەهۆیەوە نێوبانگی لە کوردستاندا بڵاوبووەوە، دواتریش چەندین بەرهەمی دیکەی بڵاوکردەوە و دوایین ئەلبومی گۆرانییەکانیشی بەناوی "لاپەڕەی سپی" لە ساڵی 2010 بڵاوکردەوە. لەو کاتەوە ئەو هونەرمەندە لە گۆرانیگوتن دوورکەوتووەتەوە تەنیا لە ساڵی 2017، چەند رۆژێک بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی لە ئاهەنگێکی فراواندا بە چەند گۆرانییەک بەشداری کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.