لە ئەرزەڕۆم گەنجێک بەهۆی پارچە سەهۆڵێکەوە گیان لەدەستدەدات

27-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، پارچە سەهۆڵێک بەسەر گەنجێکدا دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
رووداوەکە کاژێر 03:00ـی رۆژی پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەم لە شارۆچکە مدرگە روویداوە. چرکەساتی رووداوەکە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە. 
 
خوێندکارێکی زانکۆ بەناوی عارف تەڵعەت ئاڵگن کە تەمەنی 22 ساڵە، کاتێك لەسەر شۆستە دەڕوات، پارچە سەهۆڵێکی گەورە کە لە سەربانی باڵەخانەیەکی شوقەیەک دەشکێت، دەکەوێت بەسەریدا و بریندار دەبێت. 
 
عارف تەڵعەت ئاڵگن دەگوێزرێتەوە نەخۆشخانەی توێژینەوەی زانکۆی ئەتاتورک. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، بەڵام لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
 
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 27ـی کانوونی یەکەم لە حەرەمی فاکەڵتی زانکۆی ئەتاتورک لە ئەرزەڕۆم رێوڕەسمێک بۆ عارف تەڵعەت ئاڵگن رێکبخرێت. دواتر تەرمەکەی رەوانەی زێدی خۆی، شاری بورسای تورکیا دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.