وەزیری ئاوەدانکردنەوە زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ رووداو ئاشكرا دەکات

28-01-2025
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر هەژار و کرێنشیناندا لە قۆناخی کۆتاییدایە.
 
ساڵی 2023 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان پڕکردنەوەی فۆڕمی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی ئۆنلاینەوە راگەیاند و، تاوەکو 01-02-2024 پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەردەوام بوو.
 
نزیکەی 60 هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانیان پڕکردبووەوە، بەڵام نزیکەی 26 هەزاریان کۆدیان بۆ گەڕاوبووەوە و فۆڕمەکەیان پەسندکرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 28-1-2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ناوەکانمان یەکلایی کردوونەتەوە و ناردوومانن بۆ ئیدارەی پارێزگا، قەزا و ناحییەکان بۆ ئەوەی راستاندنیان بۆ بکرێت و دڵنیابینەوە لەوەی سوودمەند نەبوون."
 
دانا عەبدولکەریم گوتیشی "ئەگەر ناوەکانمان بەدەست گەیشتەوە، بەدڵنیاییەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێت کە ناوەکانیان دەرچووە."
 
وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: "ئێمە ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە کێ (یەکەی نیشتەجێبوون) وەردەگرێت، بەڵام دەبێ یەکە کارگێڕییەکان راستاندنی بۆ بکەن."
 
لەبارەی پرۆژەکان و دەستپێکردنەوەشیان، دانا عەبدولکەریم گوتی "تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق یەک دیناری لە بودجەی وەبەرهێنان (ساڵانی 2023، 2024 و 2025) بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئێمە بەشێک لە پرۆژەکانمان بەو هۆیەوە وەستاندووە، بەڵام چەندین پرۆژەی دیکەش تەواو کراون و دەکەین."
 
بە گوتەی دانا عەبدولکەریم لە چوار ساڵی رابردوودا؛ زیاتر لە 594 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار تەواو کراون و زیاتر لە 300 کم رێگەی دووساید و 1280 کم رێگەی یەک ساید دروستکراون، رێگەی زیاتر لە 250 گوندیش قیرتاو کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.