لە سلێمانی سێ ئافرەتی عەرەب دزی لە زێڕنگەرێک دەکەن

28-02-2022
زانا کایانی @zana_kayani
ساتی دزیکردنەکە
ساتی دزیکردنەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن زێڕنگەرێکەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ناوبازاڕ، سێ‌ ئافرەتی تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە زێڕیان دزیبوو.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی سێ ئافرەتی بە رەگەز عەرەب دەچن بۆ دووکانێکی زێڕنگەری، خاوەنی دووکانەکە سەرقاڵ دەکەن و یەکێکیان کۆمەڵێک زێڕ دەخاتە جانتاکەیەوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، دواتر خاوەنی دووکانەکە لە کامێرای چاودێرییەوە بۆی دەردەکەوێت دزیی لێکراوە و دەستبەجێ سکاڵا تۆمار دەکات.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، "دوای چاودێریکردنی سێ تۆمەتبارەکە لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە بازاڕ، توانرا ھەرسێکیان دەستگیربکرێن".
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئافرەتە دەستگیرکراوەکان عەرەبن و لەدایكبووی ساڵەكانی 1974 و 1997 و 2003ـن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
 
سەرکەوت ئەحمەد ئاشکرای دەکات، لە دوو مانگی رابردوودا ئەمە یەکەم حاڵەتی دزیکردنە لەنێو بازاڕی سلێمانیدا تۆمارکرابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی شێری

شێری بۆ یەکەم جار بەشداری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 دەکات، رێزلێنانی هەموو ژیانێک 'بەرەو بەرزاییەکان'

لە 4ی کانوونی یەکەمی کاتی ناوخۆیی، شێری مەراسیمێکی واژووکردنی لەگەڵ لیژنەی ڕێکخەری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 (AYPG) لە دوبەی ئەنجامدا، بەرپرسانی پایەبەرزی بەشداربوو لەوانە بەڕێز ژو شائۆدۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری شێری نێودەوڵەتی، بەڕێز ماجید راشید، سەرۆکی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی، بەڕێز سەعید حرب، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی، بەڕێز سانی جوما بێڕێگاد، سەرۆکی DCD و لیژنەی ڕێکخەری ناوخۆیی - AYPG، و بەڕێز تاریق سۆوعی، بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی. پێکەوە، راگەیاندنیان کرد کە شێری بە فەرمی ببێتە هاوبەشی تایبەتی گواستنەوە بۆ یارییەکان. بە سەنتەرکردنی بابەتی “لەگەڵ شێری، بەرەو بەرازییەکان”، ئەم هاوبەشییە تەنها نیشانەی قووڵبوونەوەی هاوبەشی نێوان شێری و لیژنەی ڕێکخەر نییە، بەڵکو دانپێدانانێکی بەهێزیشە بە هێز و بایەخەکانی براندی شێری