رووداو دیجیتاڵ
چوار شاخەوانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رنووی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا، سێ کەس بریندار بوون و سێ کەسی دیکە بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 28-2-2025، 10 هاونیشتمانی خەڵکی سنووری شاری بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاخەکانی دەوروبەری گوندی هەفتاشی بانە کەوتنە ژێر رنووی بەفر.
دوو هاونیشتمانی لە بانەوە بە رووداویان راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، سێ کەس بە برینداری لەژێر بەفرەکە دەرهێندران و 3 کەسەکەی دیکە بێسەروشوێنن.
تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانییان بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانەکە. شاخەوانەکان دوو ژن و 8 پیاو بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ