پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان بە تۆمەتی 'دەستبڕینی' کەسانی بەتەمەن و خانەنشین دەستگیر کرد

28-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، کەسێکیان لە سنووری دەربەندیخان دەستگیر کردووە کە فێڵی لە کەسانی بەتەمەن و خانەنشینان کردووە و "دەستی بڕیون."
 
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ژمارەیەک ھاوڵاتیی بەتەمەن و خانەنشینەوە کە "لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا تۆمەتبارێک فێڵی لێکردوون، فریوی داون و بە بیانووی جۆراوجۆر پارەی لێ سەندوون، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد."
 
پۆلیسی دەربەندیخان توانیویەتی تۆمەتبارەکە بدۆزێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستگیر کراوە. هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ھەبووە.
 
تۆمەتبارەکە ناوی "ھ. ع. مـ"ـە و وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێروان شێروانی.

دەستەی مافی مرۆڤ: تەندروستیی شێروان شێروانی باشە و کێشەی نییە

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی شێروان شێروانی، سەردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کرد، کە مانگرتنی لە خواردن راگەیاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی مافی مرۆڤ گوتی: "تەندروستیی زۆر باشە و دوو داواکاریی هەیە".