لە سەمسوور پۆلیسێک دوو لە هاوپیشەکانی دەکوژێت

28-04-2024
هەوار ئیسماعیل
پۆلیسەکە لە ئەرکدابووە کە تەقەی کردووە
پۆلیسەکە لە ئەرکدابووە کە تەقەی کردووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەمسوور لە باکووری کوردستان، پۆلیسێک بە هۆکارێکی نادیار تەقەی کرد و، بەڕێوەبەری بنکەکە و بەرپرسی تیمەکانی کوشت.

 

رووداوەکە کاژێر 20:15ـی شەوی شەممە، 27ـی نیسان لە بنکەی پۆلیسی ئاڵتنشەهیر لە شاری سەمسوور روویدا. 
 
پۆلیسێک بە ناوی (س. ئو. ش.) کە لە ئەرکدا بوو، لە بنکەکەدا بە دەمانچەی تەقەی لە "ک. ئە." بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیس و "گ. ئۆ." بەرپرسی تیمەکان کرد. 
 
لە هێرشەکەدا ئەو دوو بەرپرسە و هەشت پۆلیسی دیکە بریندار بوون. دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی سەمسوور، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیس و بەرپرسی تیمەکان گیانیان لەدەستدا، هەشت پۆلیسە بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. 
 
پۆلیسەکانی بنکەکە تەقەیان لە (س. ئو.) کرد و برینداریان کرد، دواتر دەستبەرسەریان کرد. عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە