لە خەلفەتی سەرۆکی پێشووی شارەوانی و 28 کەسی دیکە خرانە زیندانەوە

28-04-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای رووها ـی باکووری کوردستان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە سەرۆک و کارمەندانی پێشووی شارەوانی خەلفەتی کراوە، 29 کەس لەو گومانلێکراوانەی دەستبەسەر کرابوون، خرانە زیندانەوە. یەکێک لەوان شەرەف ئاڵبایراک، سەرۆکی پێشووی شارەوانی خەلفەتییە.
 
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە رێکخراوەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رووها، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی بیرەجووک، رۆژی 24ـی نیسان ئۆپەراسیۆنێکیان کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 46 کەس دەستبەسەرکران کە سەرۆکی پێشووی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی، کارمەندانی شارەوانی و کاسبکارانیان تێدابوو.
 
لەو 46 گومانلێکراوەی رەوانەی دادگە کران، 29ـیان خرانە زیندانەوە و 14 کەسیان بە مەرجی چاودێریی دادی ئازاد کران. 3 گومانلێکراوی دیکەش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئازاد کران.
 
لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی تۆمەتەکانی "پێکهێنانی رێکخراو بە مەبەستی کردنی تاوان" و "تێکدانی گرێبەستە گشتییەکان" بەڕێوەدەچێت.
 
پێشتر لە چوارچێوەی رێکارەکاندا، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە 51 گومانلێکراو گیرابووەبەر کە 28ـیان فەرمانبەری حکومین و 50 کەسیان دەستبەسەر کرابوون. لەو ژمارەیەش 4 کەسیان دوای رێکارەکانیان لە ئاسایش ئازاد کرابوون.
 
کارکردن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی هەڵاتوو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."