نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری فارووق رەفیق دەکات

دوێنێ کاژێر 05:56
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیر فارووق رەفیق بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کۆچی دوایی ئەو، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و بەتوانا بوو."
 
رۆژی سێشەممە، 28-04-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە خێزان، کەسوکار، نووسەران و رووناکبیرانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی فارووق رەفیق.
 
نێچیرڤان بارزانی لە پرسەنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "خوالێخۆشبوو فارووق رەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی بەرچاوی بە کتێبخانە و رۆشنبیریی کوردی کرد؛ بە تایبەتی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پرسەنامەکەیدا نووسیویەتی، "لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. یادی هەمیشە بە خێر."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، فارووق رەفیق، نووسەر و رۆشنبیری دیاری کورد، لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
فارووق رەفیق، نووسەر و لێکۆڵەر و یەکێک بوو لە رووناکبیرە ناسراوەکانی کوردستان کە خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپکراوە لە بوارەکانی فەلسەفە و هزری سیاسیدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."