مەسرور بارزانی: هیوادارین کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، هەر لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە خوازیار بوون کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێ و هیواداریشە چیدیکە ئەو بابەتە دوا نەکەوێ.

رۆژی سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی لە نووسینێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک گوتی: "هیوامان خواست کابینەی نوێی فیدراڵ ببێتە مایەی سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان".
 
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتی: "ئێمە هەر لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووین لە زووترین کاتدا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێ و هیوادارین چی دیکە ئەم بابەتە دوا نەکەوێت".
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی کرد کە رۆڵێکی گرنگیان لە پشتیوانیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی ئابووری و بزاڤی بازرگانی لە کوردستاندا هەبووە.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە لە تشرینی یەکەمی 2024دا بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی بردەوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش 23 کورسی، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وێنەیەکی فارووق رەفیق

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری فارووق رەفیق دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیر فارووق رەفیق بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کۆچی دوایی ئەو، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و بەتوانا بوو."