رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەکۆبوونەوەدایە و ئەمڕۆ بەردی بناخەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەکە دادەنێت.
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو لە سۆران دەڵێ سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەر پێنج قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەکۆبوونەوەدایە و باس لە گرفتەکانی هاونیشتمانییانی دەڤەرەکە و چارەسەرییەکانیان دەکەن.
پەیامنێری رووداو دەڵێ چوار پڕۆژەکە 'گرنگ و ستراتیژین بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران' و پێکدێن لە "ئەندەرپاسی دەروازەی سۆران، شەقامی 40 مەتری و پارکێکی نیشتمانی لە سۆران، هەروەها پارکێکی دیکە لە رواندز."
ئەوەی زۆر بە گرنگییەوە باسی دەکرێت، دانانی بەردی بناخەی شەقامی 40 مەتریی سۆرانە، بەو پێیەی لەدوای بەئیدارەبوونی سۆران تائێستاش جەنجاڵی و قەرەباڵخی لەنێو شەقامەکانی هەیە.
ئەمنییەتی ناوچە سنوورییەکان و بەرەوپێشتربردنی کەرتی گەشتیاری لە سۆران، لە بابەتەکانی گفتوگۆی سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆکە دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ