رووادو دیجیتاڵ
فەرماندەی یەکینەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ساڵی پاری هەتاوی 534 راوچی سەرپێچیکاریان بە تۆمەتی راوی نایاسایی دەستگیرکردووە.
رەزا مەعسوومی، فەرماندەی یەکینەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ گوتی، کەو، زیاتر لە هەر باڵندە و ئاژەڵێکی دیکە، بەشێوەی نایاسایی راوکراوە، ئەمەش زیاتر لە ناوچەکانی شاری شنۆ بووە.
بەگوتەی رەزا مەعسومی، "بۆ پاراستنی ژینگە، بەردەوام چاودێریی سرووشت کراوە و دەست بەسەر 13 چەکی نایاساییشدا گیراوە."
یەکینەی پاراستنی ژینگەی ورمێ، 20 بنکە و 110 ژینگەپارێزی بۆ چاودێریی سروشتی ئەم پارێزگایە هەیە و بڕیارە 30 ژینگەپارێزی نوێش دابمەزرێن.
راوی زۆر و نایاسایی مەترسی لەنێوچوونی لەسەر هەندێ لە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دروستکردووە، دامەزراوەکانی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان گلەیی دەکەن کە پارەی پێویست و هێزی مرۆیی پێویستیان بۆ پاراستنی ژینگە و ئاژەڵە کوێییەکان لە بەردەستدا نییە.
سەعید شەهەند، بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ، رۆژی 05.06.2023 گوتی، هەر هەزار هێکتار پێویستیی بە ژینگەپارێزێکە، بەم پێیە پارێزگای ورمێ پێویستیی بە 670 ژینگە پارێزە، بەڵام ئەم دامەزراوەیە 110 ژینگەپارێزی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ