کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستی دووەمی پێشکێشکارانی بۆ خولی ئەفسەری بڵاوکردەوە

28-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان لە راگەیێندراوێکدا لیستی دووەمی پڕۆسەی چاوپێکەوتنی پێشکێشکارانی بڵاوکردەوە، کە ناوی 250 کەسی تێدایە و داوایان لێدەکات بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی و تاقیکردنەوەی توانای لەش، رۆژی یەکشەممە سەردانی کۆلێژ بکەن.
 
رۆژی هەینی 28-07-2023، کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان راگەیێندراوێکی لەبارەی چاوپێکەوتنی پێشکێشکاران بۆ ئەفسەری بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "کۆلێژی سەربازیی 3ی قەڵاچوالان لیستی دووەمی پرۆسەی چاوپێکەوتنی پێشکێشکاران بڵاودەکاتەوە و داوا لەو پێشکێشکارانە دەکات، کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، ئامادەبن لە کۆلێژ لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 30-07-2023، بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی و تاقیکردنەوەی توانای لەش."
 
ئەو پێداویستییانەی کە پێویستە پێشکێشکار لەگەڵ خۆیدا بیانبات، ئەمانەن:
 
1- پێناسەی باری شارستانی یان (کارتی نیشتمانی) ئەسڵی.
2- وێنەیەکی رەنگاوڕەنگ.
3- جل و پێڵاوی وەرزشی.
 
کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژانە لیستی چاوپێکەوتن بڵاودەکاتەوە و چاوپێکەوتن بەپێی لیستی بڵاوکراوە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".