میدیای فەرمیی تورکیا: بەرپرسێکی پەکەکە لە شنگال کرایە ئامانج

28-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی فەرمی تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 28ـی تەمموزی 2023 لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە شنگال بەرپرسێكی پەکەکەیان بە ناوی مەسعود جەلال ناسراو بە 'زاگرۆس چەکدار' کردووەتە ئامانج. میدیای پەکەکەش دەڵێت ئەو بەرپرسەیان لە مانگی شوباتدا گیانی لەدەستداوە.
 
لە هەواڵەکەی ئاژانسی فەرمیی تورکیادا، ئاماژە بەوە نەدراوە هێرشەکە کەی کراوە و وردەکارییەکانی نەخراوەتەڕوو. 
 
مەسعود جەلال عوسمان ناسراو بە زاگرۆس چەکدار دانیشتووی شارۆچکەی دربێسیێ لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژی 27ـی شوباتی ئەمساڵ لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.
 
بنەماڵەی زاگرۆس چەکدار رۆژی چوارشەممە 26ـی تەممووزی 2023 رێوڕەسمێكیان بەبێ ئامادەبوونی تەرمەکەی بۆ یادکردنەوەی سازدا و لە گەڕەکی شەرقی لە شارۆچکەی دربێسیێ بۆ پێشوازیی لە خەڵک خێوەتیان دانا. 
 
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هه‌په‌گه‌ کە باڵی سەربازی پەکەکە یە رۆژی سیشەممە، 25ـی تەممووزی 2023 له‌ راگه‌یێندراوێكدا، ناسنامه‌ی پێنج گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه‌ کە لە ساڵانی 2021، 2022 و 2023 لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە مەسعود جەلال عوسمان ناسراو بە زاگرۆس چەکدار لە سەرەتاکانی 2023 لە ناوچەی هەرێمی پاراستنی میدیا لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.