رووداو دیجیتاڵ
چەند هاونیشتمانییەک لە ئیدری باکووری کوردستان، سەردانی زێدی خۆیانیان کردوو و دەڵێن، گوندەکەیان زۆر لە ناوچە گەشتیارییە بەنێوبانگەکان خۆشترە.
گوندەکەی ئەو هاونیشتمانییانە ناوی ئەکەرەگە، چەندین تاڤگە و سرووشتێکی ناوازەی هەیە.
ستارجان کیتای، هاونیشتمانی دەڵێ "هاتینە گوندەکەمان، بەڕاستی ئێرە سرووشتێکی جوانە و بەهەشتە. بۆ خۆفێنککردنەوە هاتووینەتە ئەم چەمە. من تازە زانیومە لەم قەراخەدا گەڕاو هەیە. بێ ئەوەی پارە بدەن، دەتوانن ماسک بۆ رووخسارتان بکەن."
ئەگەرچی هێشتا ئەو گوندە بەبازاڕکردنی بۆ نەکراوە، بەڵام گەشتیاری زۆری ناوچەکە رووی تێدەکەن.
لەکاتێکدا رۆژانە لە ناوەندی ئیدر گەرما 30 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت، لە گوندی ئەکەرەگ پلەی گەرما کەمتر لە 20ـی سیلیزییە.
ئارارناج کیتای، هاونیشتمانی دەڵێ "ئەوانەی ئەکەرەگ دەبینن، وادەزانن لە گوندێکی هەرێمی دەریای رەشن."
باکووری کوردستان، خاوەن چەندین شوێنی گەشتیاریی ناوازەیە کە ساڵانە گەشتیار لە نێوخۆ و دەرەوە روویان تێدەکەن.
ئیدر دراوسێی وانە، بەهۆی ئەو شارەوە جموجۆڵی گەشتیاریی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. بەگوێرەی ئاماری فەرمی، پار زیاتر لە ملیۆنێک گەشتیار سەردانی وان و ئیدریان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ