کارگەی پێپسیی هەولێر بە هێڵێکی رۆبۆتی ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزدەکاتەوە

28-07-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارگەی پێپسیی هەولێر، کە گەورەترین کارگەی خواردنەوە گازییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە بەهای 11 ملیۆن دۆلار سەرقاڵی دانانی هێڵێکی نوێی بەرهەمهێنانە و بە تەواوی رۆبۆتییە، توانای بەرهەمهێنانی هێڵەکە 90 هەزار قوتووە لە کاژێرێکدا.
 
بەرنامەی "مەید ئین کوردستان"ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە تایبەتە بە کارگەکانی کوردستان، ئەم ئەڵقەیەی لەو کارگەیەیە. هاوکار خالید، بەڕێوەبەری کارگەی پێپسیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هێڵە نوێیە رۆبۆتییەکە کە پێنجەمین هێڵی کارگەکەیە، کۆمپانیای "KHS"ـی ئەڵمانی و بە بەشداری ئەندازیارانی کورد دادەمەزرێت و تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی هەیە.
 
بە گوتەی هاوکار خالید، هێڵە نوێیە رۆبۆتییەکە بە لێزەر لەسەر قوتووەکان دەنووسێت و هەر قوتوویەک کێشەی کوالێتیی هەبێت، راستەوخۆ لە هێڵەکە لایدەدات، هەورەها چەندین تایبەتمەندی دیکەی پێشکەوتووی هەیە.

 

 
بەکارخستنی ئەم هێڵە، بەرهەمی کارگەکە بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکات. بەڕێوەبەری کارگەی پێپسیی هەولێر گوتی: "ئەم هێڵە سێ هەزار سێتی دیکە لە یەک کاژێردا بۆ بەرهەمی رۆژانەمان زیاد دەکات کە لە جۆری سێتی 12، 24 و 30 قوتوویی، شووشەیی، دەبەیین، بەمەش کۆی گشتیی بەرهەمی پێنج هێڵەکە دەگاتە 14 هەزار سێت لە یەک کاژێردا".

 

 
کارگەی پێپسیی هەولێر لە 2007 لەسەر رووبەری 169 هەزار مەتر دووجا لە هەولێری پایتەخت دامەزراوە، بەرهەمەکانی لە بازاڕی هەرێمی کوردستان ساخ دەکرێنەوە. کارگەکە ئێستا 800 کارمەندی هەیە کە زیاتر لە 90٪ ئەو کارمەندانە کوردن و 670یان لە نێو کارگە و کۆمپانیادا کار دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.