لە سنووری شارۆچکەیەکی ئامەد ئاگر کەوتەوە

28-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سنووری شارۆچکەی ئەرخەنی سەربە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان ئاگر لە پوش و پاوانی دەورووبەری گوندێک کەوتووەتەوە و تاوەکو دێت فراوانتر دەبێت.
 
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە گەورەشارەوانیی ئامەد، شیار گولدیکەن، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرخەنی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچکەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
 
خەڵکی ناوچەکەش بەشداری لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا دەکەن و لە ئاسمانەوە لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28 ـی تەمموزی 2025 ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە گەورەشارەوانی ئامەد کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەچوو، لە رێگە کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا. 
 
لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
 
تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. بریندارەکان دوای چارەسەریی سەرەتایی گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی ئەرخەنی.
 
یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی حەیدەر ئۆز، گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری غازی یاشارگیل لە شاری ئامەد و نەشتەرگەری بۆ کرا. 
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەندروستیی ئۆز ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
 
گەورەشارەوانی ئامەد رایگەیاند، نەشتەرگەرییەکەی ئۆز کراوە و ئەو هەواڵانەی باسی گیانلەدەستدانی دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.