رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لە دەروازەی سنووریی خابوور دەست بەسەر 131 مۆبایلی قاچاخدا گیرا کە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە براون.
رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئەیلوولی 2023، تیمەکانی جێبەجێکردنی گومرگی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا لە دەروازەی سنووریی خابوور دەستیانگرت بەسەر 131 مۆبایلی نایاسایی مارکەی جۆراوجۆر کە لەنێو بوتڵی گاز و چەند شوێنێکی بارهەڵگرەکەدا شاردرابوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، بارهەڵگرێک کە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە ویستوویەتی لە دەروازەی سنووریی خابوور تێپەڕێت، گومانی لێکراوە، بۆیە لەلایەن تیمەکانیانەوە پشکنراوە.
لە کاتی پشکنیندا تیمەکان لەنێو بوتڵی گاز و چەند شوێنێکی بارهەڵگرەکەدا دەستیانگرتووە بەسەر 131 مۆبایل لە مارکەی نوێ و جۆراوجۆری قاچاخدا.
بەهای مۆبایلەکان بە دوو ملیۆن و 177 هەزار لیرە خەمڵێندراوە کە دەکاتە نزیکەی 79 هەزار و 500 دۆلار.
داواکاریی گشتیی سلۆپی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ