رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 195 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خەبات.
رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، پێشتر رۆژی 16-06-2025 نووسراوێکیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە و مەسرور بارزانی بڕیاری لەسەر دروستکردنی پڕۆژەکە دا. ئەمڕۆش بڕیاری لەسەر خەرجکردنی پارەکە دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
بەگوێرەی وەزارەتی شارەوانی، پڕۆژەی ئاوی خەبات لە رۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، زیاتر لە 400 هەزار كەس لە سنووری قەزای خەبات، ناحیەكانی رزگاری، تۆبزاوە، كەورگۆسك و 40 گوندی سنوورەكەش تاوەکو ساڵی 2050 لێی سوودمەند دەبن.
وێڕای ژمارەیەك خەزان و پێگەی سەرەكیی پڕۆژەكە، درێژی بۆرییەكانی نزیكەی 300 كیلۆمەترە و پێنج كیلۆمەتریش كارەبای لەگەڵدایە.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئێستا كار لەسەر قۆناخەكانی پرۆسەی تەندەرینگ دەكرێت و بەمزووانە پڕۆژەکە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ