رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی "سێ کەس گیانیان لەدەستدا."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو؛ شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە رووداوی گوت، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ رووداو نێردراون، دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلەکە پارچە پارچە بووە.
شایەتحاڵێک بە رووداوی گوت، ئۆتۆمبێلەکە "لە جۆری مارسیدسە و بە خێراییەکی زۆر خۆی بە سەگێکدا کێشاوە و دواتر خۆی بە شۆستەدا کێشاوە."
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو شۆفێرەکە خەڵکی ناحیەی زەڕایەنی شارەزوورە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵە و تەرمەکانیان براوەتە دادپزیشکی سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ