رووداو دیجیتاڵ
دوای بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی، عومرەکارێکی تەمەن 74 ساڵی کورد لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ شاری سلێمانی، گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 28-11-2023، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەو عومرەکارە ناوی تەلە حەمەعلی قادرە، دوێنێ (دووشەممە) گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 74 ساڵ بووە و خەڵکی شاری سلێمانییە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سوننەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردبوو، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی و خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ سلێمانی، کۆچی دوایی کردووە."
گوتیشی "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی کەسوکاری، ئەو کەسە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر دەکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک دەسپێردرێت."
بەپێی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 10 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە لە چوار پیاو و شەش ئافرەت پێکهاتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ