رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای کرماشان رەتیکردەوە لە شاری جوانڕۆ هێرش کرابێتە سەر بنکەی پۆلیس، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە لەو شارەدا تێکهەڵچوونێک لەگەڵ "قاچاخچییەکان"دا روویداوە، بەبێ ئەوەی کەس گیان لەدەستبدات.
ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی کرماشان بڵاویکردەوە، شەوی 28-01-2023 پۆلیس لەنێو شاری جوانڕۆ ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری باری قاچاخیان بینیوە و دەستبەجێ هەوڵیانداوە قاچاخچییەکان بگرن، بەڵام قاچاخچییەکان تەقەیان لە پۆلیس کردووە.
لەو راگەیێندراوەدا هاتووە، لە کۆتاییدا پۆلیس دوو "قاچاخچی"ی دەستگیر کردووە و دەستی بەسەر بارە قاچاخەکە، چەکێک و دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە و "تێکهەڵچوونەکە بەبێ زیانی گیانی و دارایی کۆتاییهات."
شەوی رابردوو وا بڵاوکرایەوە، هێرش کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی جوانڕۆ. هاوکات ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ