ئەو دوو کەسەی لە ئێلهـ سووکایەتییان بە کورد کرد، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت

29-01-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای ئێلهی باکووری کوردستان، ئەو دوو کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سووکایەتی بە کورد دەکەن، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستپێکراوە.
 
ئەو دوو کەسە بە ئۆتۆمبیل لە شەقامی سەرەکیی تورگوت ئۆزاڵی ناوەندی ئێلیهدا دەڕۆن و سووکایەتی بە کورد دەکەن.
 
یەکێکیان دەڵێت "کوا دەگوترێت کورد ستەمیان لێدەکرێت و دەکوژرێن؟ فەرموو ئەوەتا باشترین ئۆتۆمبێلیان هەیە و کەسیش ئەوان ناکوژێت." 
 
ڤیدیۆکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە کە کاردانەوەی زۆری کوردی بەدوای خۆیدا هێنا. 
 
هاوکات ئەو دوو کەسە جنێو و قسەی نەشیاو بە کورد دەڵێن. 
 
پارێزگای ئێلیهـ رایگەیاند، ئەو دوو کەسە دۆزراونەتەوە و بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ رق، کینە و دوژمنایەتی" رێکاری یاسایی پێویستیان لەگەڵدا گیراوەتەبەر.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونەکان ئەو گرتەڤیدیۆییە رۆژی 23-1-2025 بڵاوکراوەتەوە. تیمەکانی ئاسایش ئۆتۆمبیلەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو دوو کەسەدا کردووە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.