پۆلیسی ورمێ: 50 کەس بە تۆمەتی ساردکردنەوەی خەڵک لە دەنگدان دەستگیرکراون

29-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 50 کەس لە بەڕێوەبەرانی لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی خەڵکیان هان داوە بەشداریی لە هەڵبژاردندا نەکەن.
 
رەحیم جەهانبەخش، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ، شەوی 28-02-2024 رایگەیاند "بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و هاندانی خەڵک بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، پڕوپاگەندەی نەرێنی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست، وەک سەرپێچییەکانی هەڵبژاردن لە قەڵەم دەدرێن و بەپێی یاسا بەرەنگاری ئەو کەسانە دەبینەوە کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن."
 
جگە لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خەڵکێکی زۆریش لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردن بێسوود دەزانن و داوایان کردووە خەڵک نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و هەڵبژاردن بایکۆت بکەن.
 
هەڵبژاردنی خولی دوازدەیەمی پەرلەمانی ئێران رۆژی هەینی 01-03-2024 بەڕێوەدەچێت. بەپێی پێشینی هەندێ ناوەندی راپرسی رێژەی بەشداریکردن کەم دەبێت، بەڵام بەرپرسانی حکومەت دەڵێن خەڵک پێشوازیی باشیان لە هەڵبژاردن کردووە و رێژەی بەشداریی زۆر دەبێت.
 
لە هەڵبژاردنی خولی رابردوودا 42٪ـی خەڵک بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردبوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".