رووداو دیجیتاڵ
لەیلا زانا، هێرشی درۆنیی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە دهۆک سەرکۆنە کرد و هاوخەمیی خۆی نیشاندا.
لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کورد، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردەوە و گوتی: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەم کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک".
لەیلا زانا راشیگەیاند، لەم رۆژە سەختانەدا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن و گوتی: "هاوسۆزی و پشتگیریی خۆم بۆ بەڕێزیان (نێچیرڤان بارزانی) و گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان نیشاندەدەم. لەم دۆخەدا دڵمان لەگەڵیانە و لە خوا داواکارین گەل و نیشتمانمان بپارێزێت."
رۆژی شەممە ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، کرایە ئامانجی هێرشێکی درۆنی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکە بە درۆن کراوە و زیانی مادیی بە ماڵەکە گەیشتووە.
بەهۆی ئەوەی رۆژی پشوو بووە، لە کاتی هێرشەکەدا کەس لە ماڵەکەدا نەبووە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ