ئاسایش: لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هێرش کراوەتە سەر کۆیە و زڕگوێز

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سنووری کۆیە و گوندی زڕگوێز چوار هێرش ئەنجامدراون، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشەکان لە شەوی رابردووەوە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوون.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی وردەکاریی هێرشەکان بەپێی کات و شوێن دەخاتەڕوو.
 
شەوی شەممە، 28-03-2026، کاژێر 11:55ی شەو: دوو هێرشی درۆنی کراونەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شارۆچکەی کۆیە.
 
بەرەبەیانی یەکشەممە، 29-03-2026، کاژێر 02:00ی شەو: هێرشێکی دیکەی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە.
 
نیوەڕۆی یەکشەممە، 29-03-2026، کاژێر 12:05ی نیوەڕۆ: هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر گوندی زڕگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ئەنجامی ئەو چوار هێرشە درۆنییەدا، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
 
جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران 28ـی شوبات دەستیپێکرد، لە یەکەم رۆژی شەڕەکەوە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لەو رووداوانەی لە دەستپێکی جەنگی تاوەکو ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە  496 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە