رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە 29ـی نیسانی 2024) ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی سەرەکیی نزیک شارۆچکەی نارمان لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئەرزەڕۆم، هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلەکە و لەکۆنترۆڵدەرچوونی گەڕاندەوە، کە "رووداوێکی مەترسیداری لێکەوتەوە."
دوای رووداوەکە، ژمارەیەک ئەمبیوڵانس چوونە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم تەرم و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شارەکە "تەندروستیی بریندارەکان ناجێگیرە."
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ساڵی 2023 لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویاندا؛ بەهۆیانەوە دوو هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدا و 354 هەزار و 323 کەس بریندار بوون.
هەر بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە، 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ