رووداو دیجیتاڵ
لە رووهای باکووری کوردستان فێستیڤاڵی رێگەی رۆشنبیری بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکەدا کەبابی تایبەتی رووها، کەباب بە باینجان، بە تەماتە و فڕن دەناسێنرێن و پێشکێشی کڕیاران دەکرێت.
حەسەن دورماز، گوتەبێژی سەرجەم چێشتخانەکان و کۆمەڵەی گەشتیاران دەڵێت: "لێرە کەبابمان بە تامێکی ناوازە بۆ ئامادەکردوون. پاڵپشتیی فێستیڤاڵی رێگەی رۆشنبیری دەکەین بە تامی تایبەتی رووها؛ بەتایبەت کەبابی جگەر، کەبابی رووها، کەبابی تەماتە و کەبابی باینجان."
رووها بە کەباب ناسراوە و خواردنەکەی چێژێکی تایبەتی هەیە. بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە توانای چێشتلێنانیان پیشان دەدەن.
مستەفا پاف، وەستای کەباب گوتی، "وەستاکانی رووها پێویستیان بە مەشق و راهێنان نییە. وەستاکانی رووها وەکو ئەوە وایە کە لە منداڵییەوە فێری ئەم کارە بووبن. هەر بۆیە ئێمە و ئەو وەستایانەی کە هاتبوون هاوکاریی یەکترمان کرد".
فێستیڤاڵەکە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رێکیخستووە. لە 25ـی ئایارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 2ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت. لە فێستیڤاڵەکەدا بەرهەمی جیاواز دەناسێندرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ