رووداو دیجیتاڵ
سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی پیرۆزبایی 11 ساڵەی دەستپێکردنی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، رووداو میدیای كوردی لە لۆكاڵی و ناوچەییەوە كردووە بە میدیایەكی جیهانی.
تاریق فاتیح، سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی دەڵێت، "لەدوای راپەڕینەوە دوو رووداوی گرنگی مێژوویی رۆژنامەوانی لە باشووری كوردستان رووی داوە، ئەوانیش دەركردنی رۆژنامەی هاوڵاتی لە ساڵی 2000 دا و دووەمیش دامەزراندنی تۆڕی میدیای رووداو لە ساڵی 2013".
رۆژی چوارشەممە، 29-05-2024، یازدە ساڵ بەسەر یەکەم پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو تێپەڕی.
سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ گومان لەوەدا نییە كە رووداویش وەک رۆژنامەی هاوڵاتی، گۆڕانكاریی گرنگی لە دنیای رۆژنامەگەری و راگەیاندنی كوردییدا دروست كردووە و توانییەتی تاوەکو ئەندازەیەكی زۆر تێگەیشتن بۆ كاری راگەیاندن بگۆڕێت".
ئەو سەرنووسەرە باس لەوە دەکات، رووداو توانی میدیای کوردی لە لۆكاڵی و ناوچەییەوە كردووە بە میدیایەكی جیهانی، بەدەستهێنانی خەڵاتە نێودەڵەتیەكانیشی ئەو گەواهییە دەدەن.
هاوکات، دلێر شوانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکووک پیرۆزبایی لە رووداو کرد و رایگەیاند، "هيوادارم هەميشه پێشەنگ بن بۆ داهێنان و له لووتكدا بمێننەوه. هەر سەركەوتووبن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ