لە بنەسڵاوە پێشمەرگەیەک خۆی کوشت

29-07-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن خۆکوشتن هەولێر
A+ A-
 
رووداو  دیجیتاڵ
 
لە هەولێر پێشمەرگەیەکی سەر بە یەکەی 80 لەنێو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بنەسڵاوە خۆی کوشت.
 
بەپێی زانیارییەکانی (تۆڕی میدیایی رووداو) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020 پێشمەرگەیەک بەناوی (ئامانج خەلیل)، کە تەمەنی 35 ساڵە، خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بنەسڵاوە خۆی کوشتووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو هەر دوای رووداوەکە تیمێکی بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و  تەرمەکەیان ناردووە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
 
پیاوەکە پێشمەرگەی سەر بە یەکەکانی 80 بووە و کاری ئاسنفرۆشیشی کردووە، دوای رووداوەکە پۆلیسی قەزای بنەسڵاوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردەوە و هێشتا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزاندراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.