کوڕە پێشمەرگەیەک بووە یەکەمی پۆلی 12؛ مۆبایلی نەبووە و زیاتر لە ساڵێکە سەیری تەلەڤزیۆنی نەکردووە

29-07-2022
بەهرۆز فەرەیدوون
هەڤاڵ بڵند، ئەو کوڕە پێشمەرگەیەی بووە یەکەمی پۆلی 12
هەڤاڵ بڵند، ئەو کوڕە پێشمەرگەیەی بووە یەکەمی پۆلی 12
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قۆناخی 12ی زانستی هەڤاڵ یەکێک لەو سێ قوتابییە بوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ئەو دەڵێت، پێشتر سەیری وەڵامی پرسیارەکانی کردووە و دەیزانی یەکەم دەبێت، بەڵام وەزیری پەروەردەش پەیوەندیی پێوە کردووە و دڵنیای کردووەتەوە.
 
هەڤاڵ بڵند لە ماڵێکی سادەدا دەژی، ئەو لە ژوورێکدا لەگەڵ برایەکی دەرسی دەخوێند و کۆششی دەکرد. بەفرین محەممەد، دایکی هەڤاڵ دەڵێت، لەپێناو سەرکەوتنی هەڤاڵ لە زۆر شت دوورکەوتبوونەوە، "ساڵ و نیوێکە تەلەڤزیۆنمان دانەگیرساندووە".
 
بڵند کەمال، باوکی هەڤاڵ پێشمەرگەیە دەڵێت، ئامانجەکەی ئەو سەرکەوتنە بوو کە ئێستا هەڤاڵ بەدەستی هێناوە، مووچەی پێشمەرگایەتییەکەی خستووەتە خزمەتی سەرکەوتنی منداڵەکانی لەنێویدا هەڤاڵ، باوەڕیشی بەوە نییە پارە نمرەی بەرزی پێبێت. 
 
لە قۆناخی 12ی زانستی و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تەنیا 3 قوتابی بوونە یەکەم، دوو قوتابی لە پارێزگای سلێمانی و هەڤاڵیش بێ رکابەر، بە تاقانەیی بووە یەکەمی هەولێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی رانیە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارەبای راپەڕین: پێش نەورۆز کارەبای زۆربەی دەڤەرەکە دەبێتە 24 کاژێری

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین رایدەگەیێنێت، پڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری لە قۆناخی فراوانبووندایە و تاوەکو پێش جەژنی نەورۆز، زۆربەی ناوچەکانی سنوورەکە دەبنە خاوەن کارەبای بەردەوام. راشیگەیاند، 91%ی هاوبەشانیان پارەی مانگانەی کارەباکەیان لە 100 هەزار دینار کەمتر بووە