نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندی پارێزگای ورمێ کرد؛ پەیامی پزیشکیانیان هێناوە

29-07-2025
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ).
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ).
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، شاندە ئێرانییەکە پەیامێکی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی وڵاتەکەیان گەیاندە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و ئاسانکاری لە دەروازە سنوورییەکان کردەوە.
 
رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ، سڵاو و رێزی مەسعود پزیشکیانی بە نێچیرڤان بارزانی گەیاند و خواستی تارانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری ورمێ ستایشی ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییە هاوبەشەی کرد کە لەگەڵ پارێزگای هەولێر هەیانە، بەتایبەتی ئەو رێککەوتنانەی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئاسانکاری لە دەروازە سنوورییەکان و هاتوچۆی گەشتیارانی ئایینی بۆ باشووری عێراق لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە واژۆ کراون.
 
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ناردنی سڵاو و رێز بۆ سەرۆککۆماری ئێران، جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڕوانێت و خوازیارە لە هەموو بوارەکاندا برەوی زیاتر بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی هاوبەش بدرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێریش ئامادەی بووە، چەندین بیرۆکە و پێشنیاز بۆ باشترکردنی جووڵەی بازرگانی و هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان خراونەتەڕوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.