رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە رادەگەیێنێت کە لە گەڕەکی رووناکی "کێشە و بشێویان دروستکرد."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ر. ع. ع)، (هـ. م. خ) و(هـ. م. خ) و (س. م. خ)، کە هەستابوون بە دروستکردنی کێشە لەگەڵ نوسینگەیەکی ئاڵۆگۆڕی دراو لە گەڕەکی رووناکیی شاری هەولێر."
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە. ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کێشەکەیان لەسەر گۆڕینەوەی دراو بووە.
هاوکات، باس لەوە دەکات، بەو هۆیەوە کێشە لە نێوان ئەو تۆمەتبارانە و کارمەندانی ئەو نووسینگەیە دروستبووە و دواتر ئەو تۆمەتبارانە "هەوڵیانداوە بەچەک هێرش بکەنە سەریان، بەرلەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازرا رووبدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ